سبەینێ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێم بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان كۆدەبێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل،وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند”سبەینێ سێشەممە ١١ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێم (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان) لەگەڵ وەقفی سوونی عێراقی و وڵاتی عەرەبستانی سعودی کۆدەبنەوە، بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان”.

ئاماژەی بەوەشکرد”ئەگەر لە ئێوارەی سێشەممەدا بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوە ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژن، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرێت، ڕۆژی چوارشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button