لە شێخان لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لڤین:

لە قەزای شێخان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبووە، لەو بارەیەشەوە شێخ مەیسەر زکلاب موختاری گوندی “تاق الحرب” ڕایگەیاندووە،” بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن”.

هەروەها ئاشکرای کردووە،” کە دوو بنەماڵە سەنگەریان لە یەکتری گرتووە و دەشڵێت، کە گوندەکە عەرەبنشینن”.

لەو بارەیەشەوە پۆلیسی دهۆک بە میدیاکانی، رایگەیاندووە، ئەو پیاوە کوژراوە تەمەنی ٤٠ ساڵە و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.

سەبارەت بە هۆکاری کێشەکە پۆلیسی دهۆک ئاشکرای کردووە،”باسی لەوەشکرد، کە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button