دەزگای لوتکە:

پێنج ڕۆژە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی مصر دەستبەسەرن

لڤین:
بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە،”کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان ٣٢ کەسە، بە مەبەستی گەشت و سەیران لە ١٦ی مانگی نیسان سەردانی وڵاتی مصر دەکەن”.

سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە، دەزگاکە ئاشکرای کردووە،”بۆ گەشت و گەڕان بە چەند شارێکی ئەو وڵاتە، لەلایەن شۆفێرێکی مصرییەوە دەبرێن بەرەو شاری ئەسکەندەرییە، بەڵام لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی ئەو سنوورە جێیان دەهێڵێت و دواتر لەلایەن پاسەوانانی سنوری وڵاتی میصرەوە دەستگیر دەکرێن، کە وا زانراوە ئەم هاووڵاتییانە بیانەوێت لەو سنوورەوە کۆچ بکەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیش دراوە،” ئەو گەشتیارە کوردانە ماوەی پێنج ڕۆژە لە بنکەیەکی پۆلیس لە وڵاتی مصر دەستبەسەرن و لە ژیانێکی سەختدان بەهۆی کەمی و نەبوونی ئاو و خۆراکەوە لە گەراجی ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس دا دەستبەسەرن”.

هەروەها هاتووە،” پاش لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە، لە پاش ڕۆژێک دادگا بڕیاری داوە ئازادبن وابڕیاریشە ١١ی ئەم مانگە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەی گەشتیارەکان، دەزگای لوتکـە بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵیاندا وە چەندین گرتە ڤیدیۆی و وێنە لەبەردەستماندایە سەبارەت بە خراپی ڕوشیان، هەروەها ئامادەی هەر هاوکاری و کارئاسانییەکە بۆ دەربازبوونیان لەودۆخە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button