نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی پشکی هەرێم

لڤین:

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق (٩ ى ئایارى ٢٠٢١ ) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک دەزگاى ڕاگەیاندن، ڕایگەیاند،” پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق بەمزووانە دەنێردرێت”.

هەروەها باسى لەوەکرد، بڕیارى کشانەوەى لە هەڵبژاردن لە یەکەم ساتەوە داوە و هیچ بڕیارێک نەبووە کە بەشدارى بکات لە هەڵبژاردن یاخود حزب.

سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی لە داهاتوودا، ئاشکرای کرد،” پرۆسەى سیاسى ئەو بریتییە لە سەرکەوتنى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەرانە، هەندێک هەوڵى ئەوەیاندا کە سەرۆک وەزیران بە شەیتان بکەن، بەڵام بەڵێنەکەى بۆ ئەوەى کە بێلایەن بێت پاراست”.

مستەفا کازمى لە درێژەى قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەدا،”چەک پێویستە بە دەستى دەوڵەتەوە و بێت و حکومەتى شەڕى چەکى دەرەوەى یاسا دەکات”.

ئاشكرایكرد،” لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى له‌كه‌ركوك بونیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت باره‌گاكانى پارتى له‌وشاره‌.

ڕایشیگەیاند، “به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، پارتى دیموكراتى كوردستان باره‌گاكانى له‌كه‌ركوك وه‌رده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك له‌و باره‌گایانه‌دا بونیان هه‌بێت”.

ئه‌وه‌شى گوت:”بۆ پارێزگارى له‌و باره‌گایانه‌ش، هێزمان ده‌ستنیشانكردوه‌ بۆ پارێزگاریكردن لێیان”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button