قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر:

لە مەیدانی مریشکفرۆشان دەستبەسەر زیاتر لە ٥ تۆن خورمای ماوەبەسەرچوودا گیرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر، ڕایگەیاندووە،” لە ڕێکەوتی 9-5-2021لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی ھەولێر (ھۆبەی ئابوری) لەنزیک مەیدانی مریشکفرۆشان توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی( ٥ )پێنج تۆن خورمای جۆراوجۆری ماوەبەسەرچوو و ناتەندروست و نەشیاو بۆ خواردن لە شوێنێکی گەرم و بەدەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستی، خاوەنەکەی ھەولیداوە بەشێوازی ترو شاراوە لەڕێگای بەکارھێنانی دۆشاو و شتی ترەوە لەناو سەبەتە و قاپی پلاستیک لەناو بازاڕی شاری ھەولێر،لەسەر مێزو عارەبانە ساغی بکاتەوە،لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا،دەرکەوت ئەم جۆرە خورمایە بەھیچ شێوەیەک شیاونیە بۆ خوارنی مرۆڤ ”.

‏‎هەروەها ڕایگەیاندووە،”بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر ، سەرجەم ئەم بڕە خورمایەی سەرەوە لەناو بردرا،خاوەنەکەی دەستگیر کرا کاردانەوەی ياسايی بەرامبەر دەکرێت ”…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button