پەیوەندیدار بە سزادانی ئازادیخوازانی بادینان..

لڤین:

ئێستا ئیتر کێ هەڕەشەیە لەسەر داهاتوی هەرێم!؟

یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی کە بویە هۆی هێنانەکایەی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد بەتایبەت لە کوردستانی عێراق دوای پەلاماری رژێمی پێشوی عێراق بۆسەر کوەیت، پرسی قڕ کردن و پێشێل کردن ماف و ئازادییە گشتی و کەسییەکانی گەلی کورد بو لە لایەن ڕژێمی پێشوی عێراق.

بۆیە پاش کۆڕەوی خەڵکی کوردستان بە هۆی پەلاماری سوپای عێراق بۆسەر پارێزگاکانی هەرێم، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپای رۆژاوا، لەڕێی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ یەکەم جار لە دوای جەنگی سارد دەستێوەردانی مرۆییان کرد بۆ پاراستنی گەلی کوردستان و، بە پێشنیاری فەڕەنسا ناوچەی دژە فڕینیان دروست کرد و، هەر ئەمەش بویە بناغەی دامەزراندنی هەرێمی کوردستان.

کەچی ئێستا بە هەڵگرتنی شوێن پێی ئەو رژێمە داپڵۆسێنەرە، وا دەسەڵاتی دیفاکتۆی هەرێم، جارێکی تر هەرێم ئەخاتەوە پێگەی دژبەری ئەو بەهایانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئازاد کاریان بۆ ئەکات و بەو هۆیەشەوە سی ساڵە هەرێم دەپارێزن.

ئەم پەیامە بە ڕونی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی دۆستی کوردستان لەم چەند ڕۆژەدا دیارە.

ماوەیەکی زۆرە میدیا و ناوەندەکانی بڕیاری رۆژاوا سەرنجیان لەسەر پرسی پێشێل کردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و، بەردەوامیی گەندەڵییە لە هەرێمی کوردستان.

کاردانەوەکان بۆ پرسی سزادانی ئازادیخوازانی بادینان، پرسیاری لەسەر شەرعییەتی پشتیوانی کردنی هەرێم لە بەرامبەر نەیارانی ئێجگار گەورەتر کردوە لە کاتێکدا دەوڵەتانی رۆژاوا لە بەرژەوەندییانە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە بکەن کە کوردیان بەسەر دابەش کراوە. دەبێت بە هۆی ئەم سکانداڵەی سزای چالاکانی بادینان چاوەڕێی هەڵوێستی دیکەش بین.

پێداگریی کوێرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و شکستی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، بویە هۆی لەدەستدانی نیوەی خاکی هەرێم.

ملهوڕیی ئێستای ئەم دەسەڵاتەش بۆ سەپاندنی حوکمی پۆلیسی و بەکارهێنانی دادگاکان بۆ سەرکوت کردنی سیاسی سەرباری بەردەوامیی گەندەڵی و بێدادیی کۆمەڵایەتی، داهاتوی ئەم بەشەی تری هەرێمیش ئەخاتە بەردەم مەترسیی جدییەوە.

ئێستا ئیتر کێ مەترسییە لەسەر داهاتوی هەرێم!؟

ئێمە کە داوای حوکمی چاک و بتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و دامەزراندنی دامەزراوەی شەرعیی نوێنەر و بەرگریکار لە خەڵک دەکەین، یان ئێوە کە ئەتانەوێ درێژە بە حوکمی تاکە کەسی و قۆرخ کردنی سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم وخاڵی کردنەوەیان لە شەرعییەت ئەدەن!؟

ئێمە کە داوای سەروەرکردنی بەرژەوەندیی گشتی و بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئاوەدان و پڕ فەڕ بۆ دانیشتوانەکەی ئەکەین، یان ئێوە کە هەر خەریکی وێران کردنی زیاتری هەرێمن لەڕێی بە تاڵان بردنی داهاتەکانی سەرزەوی و ژێر زەویی ئەم هەرێمە!؟

ئێمە کە دەمانەوێ فشار بکەین لەپێناوی پاراستنی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و لەو ڕێگایەشەوە ئاوارتە کردنی هەرێم لە دەوروبەرەکەی و بەم شێوەیەش بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی، یان ئێوە کە ڕۆژێک بە سەرکێشیی رئفراندۆم و دەمێکیش بە چونیەک کردنی هەرێم لە گەڵ سیستمە نادیموکراسییەکانی ناوچەکە هەرێم ئەخەنە سەنگەری بەرامبەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؟!



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button