نازم دەباغ:

دەزگای هەواڵگری ئێران زانیاری وردیان هەیە و دەزانن کێ چی دەکات و چی ناکات

لڤین:

پاش بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتێک کە تیایدا تۆمەتی بەشداربوون لە كەیسی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی خرایە پاڵ هێزی دژە تیرۆری سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە دیاریکراویش ئەوە خرابووە ڕوو، کە چەند ئەفسەرێكی كورد دەستیان لەو پرۆسەیەدا هەبووە.

دوای ڕاپۆرتەکەش، لە ڕاگەیەنراوێکدا وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو گریمانەیە بەهەند وەردەگرین كە دەزگایەكی هەواڵگریی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان، دەستی هەیە لە هەوڵدان بۆ تێوەگلاندنی دەزگاكەمان، بەتایبەت كە ئاگادارین ماوەیەكە ئەو دەزگا هەواڵگرییە،‌ (بەشێكی تایبەت)ی پێكهێناوە بۆ دزەپێكردنی زانیاریی چەواشە بۆ میدیا ناوچەیی و جیهانییەكان و، دەیانەوێت بە هەر نرخێك بووە زیان به ناوبانگ و‌ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و زۆنی سەوز بگەیەنن.

سەبارەت بە دەنگۆیە، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم، لە تاران لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی خەڵک ڕایگەیاندووە،” من وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم شاراوە نییە کە نوێنەری یەکێتیشم لە تاران، گەر شتێکی لەو شێوە هەبووایە بە دڵنیایی لەلایەن جیهەتی ئێرانی ئاگادار دەکرامەوە و بانگێشت دەکرام، بە تایبەت کە زیاتر لە ساڵێک بەسەر ئەو دۆخەدا تێپەڕ بووە”.

نوێنەرەکەی هەرێم لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە،” دەزگای هەواڵگری ئێرانی هەمیشە زانیاری وردیان هەبووە و دەزانن کێ چی دەکات و چی ناکات، ئێستا سەیرە کەسانێک دێن دەبنە سەرچاوەی درۆو دەلەسە و دەبنە مایەی شێواندنی ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان”.

ووتووشیەتی،” گەر بێت و زانیاری لەو جۆرە هەبووایە کە دژە تیرۆر دەستی لە کارێکی وادا هەیە، لە دواین سەردانیدا جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، نەدەهاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیداریان نەدەبوو”.

هەروەها، ئەوەیشی خستووەتە ڕوو،” لە ڕووداوی تیرۆر کردنی حاجی قاسم سولەیمانی دا، نە دەستی دژە تیرۆری یەکێتی نە هی پارتی تێدا نییە و بگرە ئاگاداری پرۆسەیەکی لەو جۆرەش نەبوون و نین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button