عەلی تەتەر:

پارێزگای دهۆک بۆ ئەوە شیاوە ببێتە پایتەختی گەشتوگوزار

لڤین:

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ / ٥ / ٢٠٢١ ، پڕۆژەی گەشتیاری تەلەفریکی چیای زاوا لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە. کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی بواری گەشتوگوزاری، درێژیەکەی ( ٣٥٠٠ ) مه‌ترە و ( ٥٠٠ ) مه‌تر به‌رزه‌، لە ( ٢٦ ) كابینه‌ی ته‌له‌فریك پێکهاتووە، بە ماوەی( ١٠ ) خوله‌ك گه‌شتیار ده‌گه‌نێتە سه‌ر چیای زاوا، كه‌ ده‌ڕوانێته‌ شاری دهۆك، هەروەها له‌ كاتژمێرێكدا هەزار کەس بۆ ناو بەشەکانی پڕۆژەکە دەگوازێتەوە، تێچووی پڕۆژەکە ( ٣٠ ) ملیۆن دۆلارە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە وتارێکدا لە میانی کردنەوەی پڕۆژەی تەلەفریکی چیای زاوا رایگەیاند،ووتی، ” پڕۆژەی تەلەفریکی چیای زاوا، یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە بواری گەشتوگوزار خزمەتێکی زۆر بە پارێزگای دهۆک دەکات، خەون و ئامانجی خەڵکی دهۆک ئەوەیە، ئەگەر هەر پارێزگایەکی دیکە ناوێکی پێ بەخشرابێت، پارێزگای دهۆکیش بۆ ئەوە شیاوە، ببێتە پایتەختی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، کە چەندین شوێنی گەشتیاری بەناوبانگ لەسەر ئاستی ناوچەکە کەوتوونەتە سنووری پارێزگای دهۆک و سرووشتی پارێزگاکەش بۆ ئەوە گونجاوە، دەتوانین کەرتی گەشتیاری زیاتر پێش بخەین”.

ڕایشیگەیاند، “وەک ئیدارەی دهۆک هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکەین، بۆ ئەوەی پڕۆژەی زیاتر بە تایبەتی لە بواری گەشتوگوزار ئەنجامبدەن”.

پارێزگاری دهۆک ، لە کۆتای وتەکانیدا ووتی، ” سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر جارێک ئێوە سەردانی دهۆک دەکەن، پڕۆژەی نوێ لە دهۆک دەکرێنەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button