چاڵەکەی پارتی بۆ نەوشیروان مستەفا، کێی تێکەوت؟!

لڤین: هۆشیار عەبدوڵا

(۱)
دیقەت بدەن ئەو زوڵمەی لە کاک نەوشیروانیان کرد چۆن هاتەوە رێیان؟!
هەر ئەو ئاراستەی ناو پارتی بە تۆماری ساختە و مۆنتاژکراو تۆمەتباریان کرد کە گوایە ویستویەتی کاری تیرۆریستی دژی کونسولخانەکان ئەنجامبدا! کەچی وا خۆیان لەبەردەم کونسولخانەکان ماسکیان کەوت و روی راستەقینەیان ئاشکرابوو!

جیاوازی نێوان سیناریۆکەی ئەوسای ئەوان و حەقیقەتەکەی ئێستا ئەوەیە، ئەوسا کونسولخانەکان هیچ بایەخیان بە تۆمەتەکانی پارتی نەدا و بەردەوامبون لە سەردان و رێزگرتنی کاک نەوشیروان،بەڵام ئێستا بە توندی لە دژی کردەوەکەی ئەو باڵەی پارتی هاتونەتە دەنگ و ناچاریان کردن بەپەلە رونکردنەوە بدەن.

(۲)

ئەو وەزیرانەی گۆڕان کە بە پاساوی سەربەخۆیی دادگاکانی هەرێم نایانەوێ دژی ئەو سزایە بن کە بەرامبەر چالاکوانانی بادینان دەرکراوە، ئایا ئەوەیان بیر ماوە کە هەمان سیستم و عەقڵیەت و دادگا بوو کە بریاری دەستگیرکردنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەرکرد؟!

ئەوسا و ئێستا چی گۆڕاوە؟ ئەوان یان دادگا؟

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button