خاوەنی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەكان ئاگادار دەکرێنەوە

لڤین:

لە ئاگاداری نامەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئوتومبیلانە دەكاتەوە كە ئوتومبیلەكانیان لە گەراجی كۆنی دەست بەسەراگرتنی ئوتومبیل لە ڕێگای عەربەت دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیان (١٤٤) ئوتومبیلە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ماوەی (١٥) رۆژدا واتە لە بەرواری ٢٠٢١.٥.٩ تا دوا بەروار كە دەكاتە ٢٠٢١.٥.٢٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئوتومبیلەكانیان، بەم مەرجانەی خوارەوە ئوتومبیلەكان را دەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە:

1. وەرگرتنی بەڵێننامە كە ئوتومبیلەكە لە ماوەی (٧٢) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم.

2. هەر ئوتومبیلێك سزای لەسەر بێت، پێویستە خاوەنەكەی لە هەر شوێنێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی هەرێم بڕی سزاكە بدات.

3. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئوتومبیلەكە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتندا بووە.

4. هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی.

ئەگەر لە ماوەی ئەو (١٥) رۆژەدا خاوەن ئوتومبیلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئوتومبیلەكانیان ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئوتومبیلانە بەشێوەی سكراب بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.

لیستی ئوتومبیلەكان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button