ئاوی دیجلە و فورات بۆ خوار نیوەی ئاستی جارانی دابەزیوە

لڤین:

مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند” روبارەكانی سەر بەنداوی دەربەندیخان گەیشتوون بە سفر و ئەوەشی لە زابی خواروەوە دێت ( ٧٠ % )كەمیكردووە، هەروەها ئاوی دیجلە و فورات كە لە توركیاوە دێن ( ٥٠ % )كەمیانكردووە.

لە درێژەی لیدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەیشدا،” هەواڵی ئەوەمان بەدەستگەیشتووە كە ئێران رێڕەوی رووبارەكانی گۆڕیوە، لەوانەش رووباری سیروان و هەندێك لەو ئاوانەی كە دەڕژێنە رووباری دیالەوە، ئەو كارەش لە داهاتوودا كێشە دروست دەكات، لەو بارەوە داوای كۆبونەوەمان لە ئێران كردووە بەڵام وەڵامیان نەبووە”.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ووتی،” دابەزینی رێژەی ئاوی دیجلە لە ئێستا پلان بۆ داڕێژراوە، كار لەسەر ئەوە دەكەین و لە ئێستادا پێویستمان بەو ئاوە نییە و ئەوەی دەمانەوێت ئاوی خواردنەوەیە، وردە وردە ئاوی بەنداوەكان بەردەدەینەوە و رێژەی ئاوی رووباری دیجلە زیاد دەكات، چونكە لە ماوەی 2 هەفتەی داهاتوو ئەو كارە پێویستە بۆ وەرزی كشتوكاڵی هاوینە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button