وادەی دەستپێكردنەوە پرۆسەی خوێندن لەناو پۆل ڕاگەیەندرا

لڤین:
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی لەناو پۆل ئاشكرا كرد.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، “بڕیارە لە ( ١٦ی ئایار ) پرۆسەی خوێندن دەست پێبكەینەوە، لەو بڕوایەدام یەكەم رۆژی وەرزی هاوین كۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیكردنەوەكانە لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وەزیری پەروەردە،ئاشکرای کرد،”بڕیاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بە گرتنەبەری رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا پەسند كراوە”.

سەبارەت بە هۆکارەکانی فێنککردنەوەی پۆلەکان، وەزیری پەروەردە، ڕایگەیاند، “هەوڵمانداوە بۆ دابینكردنی ئامێری فێنكەرەوە بۆ قوتابخانەكان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەكی كەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button