دوای برینداربوونی لە شەڕێکدا گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ گیانی لەدەستدا

لڤین:

گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەشەڕی چەند کەسێکدا لە سلێمانی برینداربوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی گەنجێک بە ناوی محەمەد مەحمود تەمەن ٢٢ ساڵ، سێ رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی بریندار کرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەوتەی بەرپرسانی پۆلیسی سلێمانی،  شەڕەکە لە نێوان چەند گەنجێکدا بووە و لەکاتی شەڕەکەدا تەقەکراوە و خەنجەر بۆکسیش بەکارهێنراوە و لەسەر ڕووداوەکەش تا ئێستا شەش کەس دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button