کوشتارگەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
كوشتارگەی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی مەترسیداری ئاژەڵی لە وڵاتانی دراوسێ رایگەیاند هەواڵانە بێبنەمان و دوورن لەڕاستییەوە.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا كوشتارگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، چەند پەیجێك بە پشت بەستن بەزانیاریەكی هەڵە، هۆشداریان داوەتە هاوڵاتیان لەبارەی هەبوونی نەخۆشیەكی مەترسیدار لە وڵاتانی دراوسێ و قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ لەلایەن نەتەوە یەكگرتووكان.
کوشتارگەی سلێمانی دەڵێت دڵنیاتان دەكەین هیچ جۆرە قەدەغەیەكی لەوجۆرە بوونی نیە، قاچاغ لەڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نیە، بەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی نەخۆشیەك هەیە لەڕووی زانستیەوە پێی دەڵێن نەخۆشیە مرۆژەڵیەكان، ئەو نەخۆشیانەش بەكتریا، ڤایرۆسی یاخود مشەخۆرین، لایەنی پەیوەندیدارو كوشتارگەكان بەردەوام لەڕێگەی پسپۆڕانی تایبەتمەندیەوە لەناوی دەبەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تەنها داواكارین هاوڵاتیان لەگۆشتی سەرشەقام و بێ پشكنراو خۆیان بەدوور بگرن تا دڵنیابن لەتەندروستی خۆیان و خێزانیان و هیچ پێویست بەدڵڕاوكێی ناكات، دووپاتی دەكەینەوە ئەو زانیارییانە بێ بنەمان.