مووشەکە چینییەکە بە بێ زیان کەوتەخوارەوە

لڤین:

مووشەکە چینییە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکە بەشێکی زۆری لە ئاسماندا لەنێوچووە و پاشماوەکەیشی لە زەریای هیندی و کەوتەخوارەوە. 

تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین بڵاوکردەوە، پارچەکانی مووشەکەکە لە کاتژمێر (02:24 خولەک بەکاتی گرینتیچ) 24: 5خولەک بەکاتی هەولێر، کەوتووەتەخوارەوە.

موشەکەکە بە مووشەکی LongMarch5B ناسرابوو لە 29ـی نیساندا لەلایتەن وڵاتی چینەوە بۆ بۆشایی ئاسمان ناردرابوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو موشەکە لە نزیک ماڵدیڤ کەوتە ناو زەریای هیندییەوە و چیتر ئەو مەترسییە لە ماوەی جەند رۆژی رابردوو باسی لکێوەدەکرا کۆتایی پێهات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button