وردەکاری “ڕێککەوتنی ڕەش”

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بابەتێکی بە ناوی ( وردەکاری “ڕێککەوتنی ڕەش” ) بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە،” پارتی، سەرۆکی دامەزراوە دادوەریەکانی بردوە، دەڵێ: دادگا سەربەخۆیەو نابێت کەس تەداخول بکات!!! ”.

دەقی بابەتەکە:

وردەکاری “ڕێککەوتنی ڕەش”
پارتی، سەرۆکی دامەزراوە دادوەریەکانی بردوە، دەڵێ: دادگا سەربەخۆیەو نابێت کەس تەداخول بکات!!!
یەکێتی، خۆی “ڕێککەوتنی ڕەشی” بۆ بەحیزبیکردنی دادگاکان کردووەو ھەر خۆی ھەر پێنج سەرۆکی دامەزراوە داوەریەکەی داوە بە پارتی!
ئێستاش دەڵێ: پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت!!
چۆن پارتی و یەکێتی دامەرزاوەکانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد، پێنج سەرۆک بۆ “پارتی” و ھیچ بۆ “یەکێتی”.
یەک: داگای پێداچونەوە (تەمیز)
لە چواردە دادوەر پێکدێت
سەرۆک ( پارتی) دوو جێگری ھەیە یەک پارتی و یەک یەکێتی…
لە ١٢ی ٦ ی ٢٠١٨ ەدا، پارتی و یەکێتی پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دابەشیان کرد..
لەگەڵ داوەر ڕزگار محممەد ئەمین(ناڵێم حیزب دایناوە)
دوو: ئەنجومەنی داوەری
لە نۆ ئەندام پێکدێت
سەرۆک پارتیەو دوو جێگری ھەیە، یەکیان “پارتی” و ئەوی دیکە “یەکێتی” .( ھەمان سەرۆک و جێگری تەمیزن)
سەرۆکی داواکاری گشتی” پارتی” و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری “پارتی”..
چوار ئەندامی دادگای تێھەڵچونەوە(ئستئناف) کە دوانیان”پارتی” و دوانیان” یەکێتی”
سێ: ئەنجومەنی شورا..
لە پازدە کەس پێکدێت و سەرۆک “پارتیە”، پێشتر لەسەری یەکێتی ئەژماردەکرا، کە بوە ئەندامی تەمیز جێگرەکەی ڕۆشتە جێگای..
چوار: سەرۆکی داواکاری گشتی” پارتی”
پێنج: سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری “پارتی”
دادگای تێھەڵچونەوە( ئستئناف)
سەرۆکی سلێمانی ” یەکێتی”
سەرۆکی گەرمیان” یەکێتی”
سەرۆکی ھەولێر ” پارتی”
سەرۆکی دھۆک ” پارتی”
چی تێگەشتین؟
-لە نێو ئەم دادوەرانەدا کەسی باش ھەن، بەڵام واقعێک ھەیە پارتی و یەکێتی دابەشیان کردوەو لە پشکی ئەوان دەستبەکاربون..
-” پارتی” سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی شوراو و سەرۆکی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایەو یەکێتی ھیچ سەرۆکێکی لەلانیەو ڕازیشە!
-لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیەو یەکێتی بە کەمینەو ڕازیە..
-لە دادگاکانی تێھەڵچونەوە ھەریکەو سەرۆکی زۆنی خۆی لایە..
ناکرێت ئەوانەی خۆیان بەم شێوە دادگاکانیان بە حیزبی کردوە، نەسیحەت و پەیامەکانیان باسی سەربەخۆی بێت!!
کێ باوەڕی بە سەربەخۆی دادگا ھەیە با کاربکات بۆ کۆتایی ئەم حیزب حیزبێنەو پشک پشکێنە…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button