میدیاکانی عێراق:

بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سوپای ئەمەریکا ڕێکاری ئەمنی توندی گرتووەتەبەر

لڤین:

لەماوەی ڕابردوودا گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران بە هاوێشتنی موشەک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریان کردووەتە ئامانج ئەوەش بەبیانەوەی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوفرۆکەخانەکەو سنوری دەوروبەری ئەو شوێنە.

لە تازەترین هەواڵدا، چەند میدیایەکی عێراقی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنیی شاری هەولێرەوە، بڵاویانکردووەتەوە، “لەئێستادا ئەمەریکییەکان سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنیی توندن بۆ بەرگرتن لەهەر هێرشێکی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکە سەربازییەکانیان لەنزیک فڕۆکەخانەکە و جێگۆڕکێ و گواستنەوەی سەربازە ئەمەریکییەکان لەنێوان بنکە سەربازییەکاندا لەو سنورە دەستی پێکردووە و ناوچەکەش بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بەبەردەوامی چاودێریی دەکرێت و پەرژینی ئەمنیش لەچواردەورەی ئەو سنوردا لێدراوە”.

لە بارەی ئەو هەواڵەوە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ( ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد، ڕایگەیاندووە،” ئەوانە زانیاریی ئەمنیین و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵام لەئێستادا ڕەوشی فڕۆکەخانەکە زۆر ئاساییە و هیچ گرفتێکی نییە و جموجۆڵی هێڵی فڕۆکەوانیش لەڕووی لۆجستی و تەکنێکییەوە زۆر ئاساییە و کێشەی نییە”.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە،ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕۆژانە نزیکەی ( ٤٥ ) گەشتی هێڵی فرۆکەوانی بۆ وڵاتانی جیهان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ئەنجامدەدرێت، جگەلەوەش ڕۆژانە گەشتی هێڵی فرۆکەوانی بۆهەردوو فرۆکەخانەی بەغدا و بەسرە بەڕێوەدەچێت و بەپێچەوانەوە”.

هەروەها، بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، جەختی لەوەشکردووەتەوە، “ئەو موشەکانەی کە لەماوەی ڕابردوودا ئاراستەی فرۆکەخانەکە کرابوون هیچ زیانێکی بە بەشەکانی فرۆکەخانەکە نەگەیاندووە، زیانەکان تەنها بەر فرۆکەخانەی سەربازیی هاوپەیمانان کەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button