سزادراوانى بادینان لە ڕێگەی تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ کەسوکاریان کرد

لڤین:

خێزانى هاریوان عیسا یەکێک لە سزادراوانى بادینان، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد،’ ئەمڕۆ هاریوان پەیوەندی پێوەکردوون، بەڵام دواى تەنیا یەک خولەک پەیوەندییەکەیان بڕیوە و نەیانهێشتووە قسە بکەن و تەواوی داواکارییەکانى بە خێزانەکەى بگەیەنێت”.

لەبارەی بە ناوەڕۆکی پەیوەندیەکەیان، ڕاشیگەیاند “هاریوان داواى جل و بەرگی کرد، بەڵام لە ماوەى رابردوودا چەند جارێک هەوڵمانداوە کەلوپەل و پێداویستى بۆ ببەین، ئاسایش رێگەى پێنەداین”.

هەروەها، مێهڤان سەعید برای شڤان سەعید، یەکێکی تر لە زیندانیانی بادینان، ڕایگەیاندووە ” شڤان سەعید پەیوەندیی بە خێزانەکەیەوە کردووە و لە بارودۆخی یەکترییان پرسیوە، لە پەیوەندییەکەشدا وتویەتی، لە خەمی ئەواندا نەبن و ورەیان بەرزە”.

ڕایشیگەیاندووە،” بە قسەکانی براکەیدا دیاربوو کە دەیوست زیاتر قسە بکەن و باس لە دۆخی خۆیان بکات، بەڵام لە ژێر چاودێریدا بووە و نەیتوانیوە قسەى زیاتر بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button