وەزیری تەندروستی سەبارەت بە هاتووچۆی هاوڵاتیان لەڕۆژانی جەژندا ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ) لەشاری هەولێر لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند،” رەوشی كۆرۆنا زۆر باشە، بەڵام نابێت هاوڵاتیان وا بیر بكەنەوە كە كۆرۆنا تەواو بووە یان رێنماییەكان پەیڕەو نەكەن”.

سەبارەت بەوەی کە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لەڕۆژانی جەژنی رەمەزان هەڵوەشاندەوە و دەسەڵاتی دایە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان، كە بەپێی ناوچەكان مامەڵە بكەن، وەزیری تەندروستی، ووتی،” هاوڵاتیان بۆ رۆژانی جەژن دەبێت بەچاودێرییەكی زۆرەوە مامەڵە بكەن و خۆیان بە دوور بگرن لەیەكتر و ماسك بەكاربێنن”.

سەبارەت بەبەكارهێنانی ڤاكسینیش، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد،” ئێستا بەكارهێنانی ڤاكسین بەردەوامە و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە جۆرەكانیان بۆ دێت، حكومەتی هەرێمیش رێككەوتنی سەرەتایی بۆ دابینكردنی ڤاكسین كردووە و چاوەڕێی رێككەوتنی كۆتایین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button