پرۆژەیەك ئامادەكراوە بۆ كۆتاییهێنانى تەواوەتی بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی لەكوردستان

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەرتیپ جەوهەر

هاوكات لەگەڵ بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینان

– یەكێك لەو دادوەرانەی پرۆژەكەی ئیمزاكردووە، تەمەنی باناشەرعی درێژكراوەتەوە

– یەكێك لەوانەی ئیمزای سزادانی گیراوانی بادینانی كردووە، ئیمزاكەی بەتاڵەو قیمەتی قانونی نییە

ژمارەیەك دادوەر لەهەولێر “كە لایەنگرییان سیاسیان روونە”، پرۆژەیەكیان بۆ هەمواركردنەوەی قانونی ئەنجومەنی دادوەریی نوسیوەتەوە، بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی دادوەر بكەنە 68 ساڵ و دەسەڵاتی درێژكردنەوەش بدەنە دەست ئەنجومەنی دادوەریی. ئەمەش بۆ شەرعیەتدان بەدرێژكردنەوەی دوو دادوەر كە بەنا شەرعی و ناقانونی تەمەنیان درێژكراوەتەوەو یەكێكیان ئیمزای لەسەر سزای گیراوانی بادینان كردووە. بۆ ئەوەی لەمەو دواش كێی بیانەوێ‌ تەمەنی خانەنشینی درێژ بكەنەوە. لەكاتێكدا لەسەر داوای پارتی لەقانونی ئەنجومەنی دادوەریی ساڵی 2007 تەمەنی خانەنشینی دادوەر بە 65 ساڵ چەسپێنرا.
ئێستا دوو دادوەری ئەنجومەنی دادوەریی تەمەنی خانەنشینیان ساڵێك تێپەڕیوەو ئەنجومەنەكە بەپێشێلكردنی قانونیی و لەسەر خواستی سیاسی، تەمەنی ئەو دوو دادوەرەی بۆ ماوەی ساڵێك درێژكردۆتەوە. لەسەر ئەم پێشێلكردنەی قانون لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی و چەند دادوەرێكی (لایەنگری سیاسی) هەریەكە لە (یەكێتیی دادوەرانی كوردستان) و (دەستەی نەزاهە)و (پەرلەمانی كوردستان) بەڕەسمیی ئەو كارەیان بەناقانونی و ناشەرعی وەسفكردووەو داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكەن، بەڵام سەرۆك و گروپێك لە ئەنجومەنی دادوەریی سورن لەسەر ئەم كارە ناشەرعیی و ناقانونییە. یەكێكیش لەو دادوەرەی تەمەنیان بەناقانونی درێژكراوەتەوە، ئیمزای لەسەر بڕیاری بەندكردنی گیراوانی بادینان كردووە. كەواتە ئەو ئیمزایەی كردویەتی بەتاڵەو هیچ بەهایەكی نییە.
ئەوانەی ئەو پرۆژەیان ئامادەكردووە، لایەنگری سیاسیان روونە، و دادوەرێكیان بەنا شەرعی و ناقانونی تەمەنی خانەنشینی بۆ ساڵێك درێژكراوەتەوە، بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی كە بەناشەرعی درێژكراوەتەوە بكرێتە شەرعی.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button