نرخی 67 لیتر ئۆکسجین زیاتر لە 400 دۆلارە

سەرچاوەی سەرەکی کارەساتەکەی هیندستان بەدەستهێنانی ئۆکسجینە

لڤین: وۆڵستریت جۆرناڵ

نەخۆشخانەکانی هیندستان بۆ ئۆکسجین داماون و حکومەتیش بۆ خێرایی دابەشکردن فشاریان خستووەتە  سەر هێڵی ئاسنی نیشتیمانی و هێزی ئاسمانی وهاوکاری نێودەوڵەتی لەبەر ئەوەی زیادبوونی ژمارەی مردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوەیە.

سودهانشو بانکاتا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەخۆشخانەی بەترا-ی نیودەلهی رایگەیاند: ئۆکسجینمان تەواو بوو ئێمە ئێستا چەند بوتڵێکی ئۆکسجین ماوە و لە ماوەی 10 خولەکی داهاتوودا کە تەواو دەبێت دیسان لە دۆخی قەیراناوییدا دەبین.

ئەو پزیشکە پێشتر بەرپرسانی حکومەتی ئاگادار کردبووەوە لە ڕێگەی گروپەکانی وەتسئاپ کە بۆ چاودێریکردنی ئاستی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکانی پایتەخت دایانناوە، بەڵام ئەو بارهەڵگرە ئۆکسجینانەی لە ڕێگادان، زۆر دووربوون لە نەخۆشخانەکەیانەوە.

بەهۆی ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو نەخۆشخانەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 20 خولەک بەبێ ئۆکسجین مایەوە 12 نەخۆش گیانیان لەدەستداوە، کە لەناویاندا بەرپرسی بەشی گەدەی نەخۆشخانەکە هەبوو.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەی پایتەختی هیندستان نەیشاردەوە کە ئەو تێکشکاوە بە هۆی ئەوەی نەخۆشەکانیان لەدەست دەدەن، چەند هەفتەیەکە خێراترین بەرزبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە هیندستان تۆمار دەکرێت ئەوەش بووەتە کارەساتێکی گەورە بۆ وڵاتەکە و  زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی لە شارەکانی وەک نیودەلهی لە کار خستووە، هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەری کەمی ئۆکسجین کوتووەتەکار بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە چارەسەر بکرێت.

ساوێت تیکو، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازانی گازی پیشەسازی هیندستان، دەڵێت: هەموو هیندستان لە لوتکەی دوایین شەپۆلی لە ڕۆژێکدا لە مانگی ئەیلوولدا 3 هەزار تۆن ئۆکسجینی پزیشکی دەکڕی ئێستا دەلهی بە تەنها خۆی نزیکەی 400 تۆن ئۆکسجین لە ڕۆژێکدا بەکاردەهێنێت.

شارەزایانی حکومەت و بواری پیشەسازی گازی دەڵێن کە کێشەی دابەشکردنە نەک بڕی ئۆکسجین کە وڵات بەرهەمی دەهێنێت لەهیندستان لە ڕۆژێکدا لەنێوان هەشت هەزار و 500 بۆ 9 هەزار تۆن ئۆکسجین بەرهەم دێت، کە ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی هەنووکەیی بەسە بەڵام گواستنەوە و دابەشکردنی کێشەی تیادایە.

زۆربەی کارگەکانی ئۆکسجین دوورن لە نەخۆشخانانەکانەوە هاوکات گواستنەوەی ئۆکسجینی پزیشکی پێویستی بەتانکەری تایبەتی هەیە، کە تایبەتە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی گازە پزیشکییەکان.

لە هەندێک حاڵەتدا تانکەرەکان دەبێت 900 میل گەشت بکەن، هەر بۆیە حکومەت ڕووی لە خزمەتگوزاریی هێڵی ئاسنی نەتەوەیی کردووە، بۆ یارمەتیدان لە گواستنەوەدا، حکومەت لە بارەی گواستنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەڵێت، کاتێک بارهەڵگرەکانی گەیاندن بەتاڵ دەبن لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ کارگەکان 10 بۆ 12 ڕۆژیان دەوێت لە ئێستادا بۆ یارمەتیدانی گواستنەوەی ئۆکسجین هێزی ئاسمانی هیندیش یارمەتی دەدات لە ڕێگەی هەڵگرتنی تانکەری تایبەتەوە بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی هیندستان وەک ڕۆرکێلا و دورگاپور.

سیدهارث جەین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆکسجین دەڵێت: سەرجەم 550 تانکەر و 600 شۆفێر بڵاوەیانپێکراوە بۆ دابینکردنی ئۆکسجین بۆ 800 نەخۆشخانە لە سەرتاسەری هندستان لە 44 شوێنی دروستکردن، 25 شوێنیان بۆ دروستکردنی 2700 تۆن ئۆکسجینی لە ڕۆژێکدا ئامادە کراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نارینا مۆدی، سەرۆک وەزیران، لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکەی بە ئۆنلاین کۆبووەتەوە و پێشنیاری ئەوەیان بۆکراوە کە لە نزیکی کارگەکانی بەرهەمهێنانی گازدا نەخۆشخانەی تایبەت بکەنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لەو بارەیەوە نەکراوە.

وەزارەتی تەندروستی هیندستانیش رایگەیاند: لە ماوەی سێ مانگدا 500 کارگەی نوێی بەرهەمهێنانی پزیشکی بۆ دەرمان و گازی پزیشکی دروست دەکەن.

لە ئێستادا نرخی ئۆکسجینی پزیشکی لە بازاڕدا بەشەوەیەکی نائاسایی بەرزبووەتەوە و بوتڵێکی ئۆکسجین کە تەنها 67 لیتر دەگرێت بە زیاتر لە 400 دۆلار دەفرۆشرێت ئەویش بە ئاسانی دەستناکەوێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button