سامان بەرزنجی: هاوکاربن لە بنەبرکردنی نەخۆشی سالاسیمادا

لڤین:

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات هەموو کەس ولایەنێک هاوکاربن لە بنەبرکردنی نەخۆشی سالاسیمادا.

ئەمڕۆ 8ی ئایار کە رۆژی جیهانی تووشبووانی سالاسیمایە، بەو بۆنەیەوە سامان بەرزنجی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەستخۆشی لەو کەسانە کرد کە خوێن دەبەخشن و داوایکرد بە هەمووان هەوڵی بنەبڕکردنی ئەم نەخۆشیە بدەن.

ئەو پێیوایە بە پتەوکردنی پشکنینی تەندروستی پێش هاوسەرگیری و هۆشداریدان زیاتر دەتوانرێت بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئەم نە خۆشیە کەم بکرێتەوە.

پابەندبوونی وەزارەتی تەندروستی لە پرۆژەی ستراتیجی و گرنگەکان بۆ خۆپارێزی و چارەسەری دەستەبەرکردنی مافەکانی تووشبووانی نەخۆشییەکەی دووپات کردەوە.

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیما…
ڕۆژی 8 ئایاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیا ناساندراوە، کە نەخۆشییەكی بۆماوەیی خوێنە لە دایکان و باوکانەوە بۆ منداڵانی لەدایکبوو دەگوازرێتەوە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ڕێز و ستایش بۆ منداڵانی چاوگەش و هەموو هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە و خانەوادەکانیان، ئومێد و هیوای چاکبوونەوە تەمەن درێژی و خۆشگوزەرانیان کار و ئەرکی لە پێشینەمانە، دووپاتی دەکەینەوە بە پێداگیریمان و بەردەوامبوونمان لە دابینکردن و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریەکانی چارەسەری و پێداویستیەکان، دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کاری جددی و زیاتری لەپێشە هەم بۆ بەرنامەی نیشتمانی بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان ئەویش لە ڕێگەی زیاتر پتەوکردنی بەرنامەی پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری، کە بەهۆیەوە ڕێژەی توشبووانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان دەکرێت هێشتا زیاتر کەمبکرێتەوە هەروەها فراوانکردن و زیادکردنی جۆر و ژمارەی پێداویستیەکانی چارەسەری و نەشتەرگەری و خۆشگوزەرانی و تەمەن درێژیو سەلامەتی دوور لە ئێش و ئازارەکان بۆ هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە.
بەبۆنەی ئەم ساڵڕۆژەوە سوپاس و دەستخۆشی و ڕێزی بێ پایان بۆ بەخشەرانی خوێن بۆ ئەم روحە مرۆڤدۆستیە گەورەیەیان، سڵاو و ستایش و ڕێز ئاڕاستەی هەموو بەرپرس و ئەندامانی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی تالاسیمیا و هەموو خێرخوازان دەکەین کە ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە خزمەتی مرۆڤایەتی و چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی نەخۆشانی تالاسیمیا، سوپاس و دەستخۆشی لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی سەنتەرەکانی تالاسیما دەکەین کە لەخۆبوردانە کاردەکەن بۆ خزمەتی نەخۆشان وکەسوکاری توشبوانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە ڕۆژی جیهانی تەنها دروشمێک و یادکردنەوەیەک نیە، بۆ ئێمەی تەندروستکاران و دامودەزگاکانی تەندروستی هەموو ڕۆژ و ساتێک پەرۆشی پێشکەشکردنی باشترین چارەسەری و خزمەتکردنی نەخۆشانین بەڵام ئەم ساڵڕۆژە ڕۆژێکە بۆ هاندانی دامودەزگاکانی تری پەیوەنداری کۆمەڵگا لە گەیاندنی هۆشیاری و پشتگیریکردنی بنەبڕکردنی ئەم کێشە تەندروستیە لە ڕەگ و ڕیشەدا، هەروەها بەبیرهێنانەوەی هەمووانە لە کوڕان و کچان لە کۆمەڵگەکەمان کە دەکرێت پاڵپشت و هاوکار و پابەندبین لە نەهێشتنی ئەم نەخۆشیە کوشندەیە و هۆشیاربکرێنەوە تا زانیاری دەربارەی نەخۆشی تالاسیمیا بەدەست بهێنن وە هانی هەموو کەسێک بدرێت كە خوێن بەخشین واتە ژیان بەخشین بە کەسانی دیکە، هاوکات هانی گەنجان و هەمووان بدرێت كە پێشچوونە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدانی پشكنینی فەرمی پێشوەختەی هاوسەرگیری ئەرکێکە و بۆ خۆشگوزەرانی ژیانی خۆیان و نەوەکانی ئایندە.
لەکۆتایدا پابەندبوونی وەزارەتی تەندروستی لە پرۆژەی ستراتیجی و گرنگەکان بۆ خۆپارێزی و چارەسەری دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپات دەکەینەوە.
سڵاو و ئومێد لە ڕۆژی جیهانی تالاسیما بۆ تووشبووان و هەگرانی نەخۆشی تالاسیمیا، هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
8 ئایار 2021


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button