ئۆتۆمبێلێک کچێکی 10 ساڵان دەشێلێت

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکدا لە کەلار کچێکی تەمەن 10 ساڵان دەبێت بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و بەسەختی بریندار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:30 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما بەئاراستەی کەلار هاتوە لەگوندی بەردەسوی کۆن کچێکی تەمەن 10 ساڵان دەشێلێت و برینداری دەکات.
ئەو بەڕیوبەرایەتیە ڕاشیگەیاند،دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەفەرمانی دادوەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە.