هێرشێکی موشەکی کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد

لڤین:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ  هێرشێکی موشەکی کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج و چەند موشکێکی ئاڕاستە کرا،  بنکەکە پێکدێت لە سوپای عێراقی و ژمارەیەک ڕاهێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

وەین مارۆتۆ، ووتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ووتی، هێرشەکە ئەم بەیانییە ئەنجامدراوە و ئاماژە سەرەتاییەکانیش دەریدەخەن کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.

ناوبراو ووتیشی، هیچ کەس بریندارنەبووە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیان پێکردووە.

رۆژی سێشەممە سوپای عێراقی ڕایگەیاند کە دوو موشەک بنکەی عەین ئەسەدیان کردۆتە ئامانج لە کاتێکدا چاوەڕێی وەفدێکی ئەمریکی بوون سەردانی عێراق بکات.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەند هێرشێکی موشەکی هاوشێوە ڕویانداوە دژی هێزەکانی ئەمریکا و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام واشنتۆن ئەو لایەن و گروپە چەکدارانە تۆمەتبار دەکات کە سەر بە ئێرانن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button