ئەردۆگان: ڤاکسینی تورکی بۆ هەموو شوینێک دەنێرین

لڤین:
سەرۆکی تورکیا لەبارەی ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی وڵاتەکەی رایگەیاند، ڤاکسینەکەیان مافی هەموو خەڵکە لێی سودمەند ببن و ئامادەن بۆ ئۆوەی هەناردەی وڵاتانی بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری توركیا، دوای ئهنجامدانی نوێژی ههینی له ناوچهی ئوسكودار له ئیستانبوڵ، لهبارهی ڤاکسینی بەرهەم هاتووی وڵاتەکەی وتی “ئێمە ئەوانە تەنیا لە وڵاتەکەماندا بەکارناھێنین، وتومانە لە ھەرشوێنێکی جیھان داخوازی لەسەر بێت ئامادەین لەگەڵ ھەموویاندا بەشی بکەین”.
سەرۆکی تورکیا وتیشی “زانست ماڵی هاوبهشی تهواوی مرۆڤایهتییه و له زانستدا حهسادهت نییه. لە بابەتێکدا کە پەیوەستە بە تەندروستیی مرۆڤایەتی ئەوە هەڵوێستێکی هەڵەیە بوترێت ‘ ئێمە ئەوەمان بەرهەمهێناوە و نایدەین بە کەس”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە تورکیا بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە دۆخێکی خراپدایە و تائێستا ڤاکسینی لە چەند کۆمپانیایەکی جیاوازی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا کڕیوە و لە ئێستاشدا رایگەیاندووە کە ڤاکسینی خۆیان بەرهەم دەهێنن.