شەڕەتەقەی دوو ئامۆزا شەش بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە

لڤین:

لە ئەنجامی شەڕەتەقەی دوو ماڵ کە ئامۆزای یەکتری بوون دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

درەنگانی شەوی رابردوو له‌ناحیەی کەلەکچی سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆک شەڕە تەقە لەنێوان دوو ماڵ ڕوویدا كه‌ ئامۆزاى یه‌كترن.

بەهۆی ئەو شەڕەوە دوو کەس کوژراون کە هاوسەری یەکترین و پیاوەکە تەمەنی 45 ساڵە و هاوسەرەکەشی تەمەنی 42 ساڵە.

‌هەر لەو رووداوەدا چوار کەسی دیکە برینداربوون کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button