قەیس خەزعەلی:

هیچ شوێنێكی عیراق بۆ سەربازانی ئەمریكا ئارام نابێت

لڤین:

قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیاكانی ” عەسائیبی ئەهلی حەق”، كە یەكێكە لە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، جارێكی دیكە هەڕەشەی توند لە سەربازانی ئەمریكا دەكات و رایگەیاندووە،” وا دیارە نیازیان نیە لە عیراق بچنە دەرەوە، بۆیە هیچ شوێنێكی ئارام بۆ ئەوان ناهێڵینەوە”.

خەز عەلی لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە گروپی بەرگری ئیسلامی كرد و وتیەتی” ئەو گروپە ژمارەیەكی تەواوی لە پیاوان و چەكی جۆری هەیە، كە دەتوانن بوونی ئەمریكا لە هەر شوێنێكی عیراق بكەنە ئامانج، بۆیە هیچ سەربازێكی ئەمریكی نامێنێت كە چەكی ئێمەی پێنەگات”.

وتیشیەتی:” بڕیارەكە هێزەكانی ئەمریكا ناچار دەكات بچنە دەرەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بە ڕاشكاوی وتم ئەوان هیچ نیازێكیان نیە لە خاكی عیراق بچنە دەرەوە، ئەوە بڕیارێكی كۆتایی ئێمەیە، بریارەكە ئەوەیە نابێت هیچ بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی یان سەربازێكی بیانی لە عیراق بمێنێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button