سوپای تورکیا لە هەرێم:

یەکێتی کار بۆ دەرکردنمان دەکات لە عێراق

لڤین:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ( CPT ) کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ( ٢٠٢٠ ) ئامادەی کردووە، تورکیا ( ٣٧ ) بنکەی سەربازی و هەواڵگری لەهەرێمی کوردستاندا دامەزراندووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە،” زۆرینەی بنکە و بارەگاکانی تورکیا بەقوڵایی زیاتر لە 35 کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە بەشێکیان لەنزیک ناوەندی ئاوایی و شارەکانی وەک دهۆک و زاخۆ و سۆراندان”.

لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە،” ( ١٤ ) لەو بنکە سەربازییانە دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە، بەشێوەیەک بەتەنیا لە سنوری ناحیەی باتیفا و قەزای زاخۆ ( ٣ )  بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیا هەیە بەناوەکانی “گرێ بییە، شێرت و گەلی زاخۆ”، وەهەروەها لەگەڵ دوو بنکەی هەواڵگریی تورکیا ( میت).

غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی لەلێدوانێکدا بەپێگەی “مەعلوومە”ی وتووە، “چەند ساڵێک لەمەوبەر پەڕلەمانی کوردستان بڕیاری دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و داخستنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیای لەناو خاکی هەرێمدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگەی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە نەدا”.

سورچی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، “کە پەرلەمانتارانی یەکێتی پلانی ئەوەیان هەیە لەڕێگای دەرکردنی یاسایەک لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بکات و بۆ تێپەڕاندنیشی لەناو پەڕلەمان واژۆی پەڕلەمانتاران کۆدەکاتەوە”.

بەرپرسەکەی مەڵبەندی موسڵ ئەوەشی وتووە، “کە یەکێتیی دەیەوێت لەناو پرۆژەکەدا ئەو ڕێککەوتنە کۆنەی نێوان رژێمی سەددام و حکومەتی تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە کە بەپێی ئەوە ڕێگە بە سوپای تورکیا دەدات بۆ راوەدوونانی نەیارانی هێزە نەیارەکانی، مەودای ١٠ کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button