دڵنیایی دەدرێتە ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان دەکەن

لڤین:

ڕۆژی ( پێنچ شەممە ٦ی ئایاری٢٠٢١ )، ئاسایش سلێمانی، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆەکەوە، دەستگیرکردنی باندێکی ڕێگریکاری لە سنووری قەزای دوکان ڕاگەیاند کە بەناوی “هێزی ئەمنی” ڕێگرییان لە گەشتیارانی سنوورەکە کردووە.

ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە ” مەبەستمانە دڵنیایی بدەینە گەشتیاران بەتایبەت ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خواری عێراق دێنە ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکەمان و پێیان ڕابگەیەنین کە لە سایەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرو ماڵتان پارێزراو دەبێت و دەستگیرکردنی ئەم باندەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، کە سەرپێچی کاران و ھەر دەستەو گروپێک ناتوانن لەدەست یاساو ھێزە ئەمنییەکان قوتاربن”.

دەقی پەیامی قائیمقامی دوکان

دەستگیرکردنی باندێکی ڕێگری …

ئاسایشی سلێمانی دان پێدانانی باندێکی ڕێگری لە گەشتیاران بڵاو کردەوە …

ئەمە دانپێدانانی باندێکی ڕێکخراوە کە لە سنوری گەشتیاری قەزای دوکان وده وربه ری لە ماوەکانی ڕابردوودا بە جل و بەرگی سەربازییەوە ڕێگریان لە گەشتیارانی عەرەب کردوەو دانیشتوی چەند ناوچەیەکی جیاواز بوون ..

وەک قائیمقامییەتی قەزای دوکان دەمانەوێت دەستخۆشی لە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بکەین کە توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئەم باندە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە ..

وە مەبەستمانە دڵنیایی بدەینە گەشتیاران بەتایبەت ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خواری عێراق دێنە ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکەمان و پێیان ڕابگەیەنین کە لە سایەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرو ماڵتان پارێزراو دەبێت و دەستگیر کردنی ئەم باندەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە ، کە سەرپێچی کاران و ھەر دەستەو گروپێک ناتوانن لەدەست یاساو ھێزە ئەمنییەکان قوتاربن .

ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button