هەپەگە شەهید بوونی حەوت گەریلای بەهۆی هێرشی توركیاوە بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشین ڕاگەیاند

لڤین:

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە شەهید بوونی حەوت گەریلای بەهۆی هێرشی توركیاوە بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشین ڕاگەیاند.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە،

لە رۆژی سەرەتای هێرشی داگیرکەری لە ٢٣ی نیساندا، هاوڕێکانمان رووکەن، ساریا، جانفەدا، خەبات، زافەر و کامەران، بە پێشەنگایەتی فەرماندەی گەورە سەرحەد گراڤ، لە گردی شەهید مونزوری دەڤەری مامرەشۆی هەرێمی ئاڤاشی ، ١٠ رۆژ بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا.

هاوڕێکانمان لەسەرەتای هێرشەکەدا شوێنی خۆیان لەناو سەنگەرەکانی شەڕدا گرت، لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە بەرانبەر هێرشەکان بە شێوەی سابۆتاژ، بە قەناس و شێوەی نوێی گەریلایەتی بەرخۆدانیان کرد و بوون بە هەڵۆی زاگرۆس، گورزی بەهێزیان لە داگیرکەراندا.

هاوڕێکانمان روکەن و ساریا کە میلیتانی بەهێزی یەژاستار بوون، بە بڕوایەکی گەورە و بڕیارێکی گەورەوە لەم بەرخۆدانەدا جێی خۆیان گرت، بوون بە نوێنەری ئیرادەی ژنی ئازادی کورد کە تەسلیم نابن.

هەروەک چۆن لە هەموو بەرخۆدانەکانی ژنانی ئازادی کورددا جێی خۆیان گرت و پێشەنگایەتیان کرد، لە بەرخۆدانی مامڕەشۆشدا هاوڕێکانمان رووکەن و ساریا رۆڵی پێشەنگایەتی مێژووییان بینی. داگیرکەران لە بەرانبەر ئیرادەی هاوڕێکانمان کە لە پۆڵا بەهێزترە و بریارێکی گەورە و روحێکی ئاپۆییان هەیە، لە ئاسمان و زەویەوە بە چەکی قوڕس سەنگەرەکانیان دایە بەر بۆمب و چەکی قوڕس.

لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێ قاڕەمانەکانمان لەبەرانبەر تەکنیک و رێبازە سەردەمیەکانی دوژمن بە وەستایەتیەکی گەورەوە شەڕیان کرد ، بەڵام کە دوژمن بێچارە بوو، رێبازی نامەردانەی بەکارهێنا، بە غازی ژەهراوی بە دەیان جار سەنگەرەکانی شەڕی بۆردومان کرد و بەم شێوەیە هاوڕێکانمانی شەهید کرد.

لەبەرانبەر ئەو تاوانە نامرۆڤانە و نایاساییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزە نێودەوڵەتیەکان بێدەنگ بوون، نەبوون خاوەنی هیچ هەڵوێستێک. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم بێدەنگیە بوێری وەردەگرێت، هەموو رێگەیەکی نامەردانە بەکاردەهێنێت، وەزیری شەڕی تورک وتی، بۆ چوونە ناو ئەشکەوتەکان پێویستە تەکنیکی تایبەت بەکاربهێنرێت و بەم شێوەیە دانیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێنا.

سوپای داگیرکەر و قڕکەری تورک کە لەبەرانبەر هێزەکانمان تێکدەشکێت، بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نایاسایی دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. ٧ هاوڕێمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ سەرحەد گراڤی لە چیای ئاڤاشی بوون بە قەڵایەک لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر مامرەشۆ، ١٠ رۆژ بەم شێوەیە رێگریان لە دوژمن کرد.

چەندین رۆژ بێوەستان هەموو ساتێک لەناو بەرخۆدانێکی گەورەدا بوون، داستانی قاڕەمانێتی مێژووییان نووسیەوە.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەرحەد گراڤی

ناو و پاشناو: کامەران ئالپسار

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: شیرین و رەزا شوێنی

مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

* نازناو: روکەن زاگرۆس

ناو و پاشناو: سەحەر بینگۆل

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: نەورۆز – کەریم شوێنی

مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

* نازناو: ساریا دیار

ناو و پاشناو: بیشەنگ حەزەر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ئایشە و محەمەد

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

* نازناو: جانفەدا حەسەکە

ناو و پاشناو: شەهباز عێزەدین سەیدۆ

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: شەهناز – عێزەدین

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

* نازناو: خەبات ئاسۆ

ناو و پاشناو: عوبەید مەولودی

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک و باوک: حاجەر و حوسەین مەولودی

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

* نازناو: زافەر تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: محەمەد عەبدولقادر حسێن

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: هەنا و عەبدولقادر

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

* نازناو: کامەران ئامەد

ناو و پاشناو: مستەفا شیمشەک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: دڵشا و عەبدولرەحمان

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button