یەکێتی:

ناڵێنی بادینان ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند

لڤین:

بە گوێرەی نوسراوێک کە ئاراستەی تیمی پارێزەرانی پێنج سزادراوەکەی بادینانی کردووە، دەستەی سزایی دادگای پێداچوونەوە (تەمیز) بڕیاری سزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

دادگای پێداچوونەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “تاوانباران لە دانپێدانانەکانیان کشانەوە لەکاتی دانیشتنی دادگا بەڵام ئەمە گرنگ نیە چونکە پێشوتر لای دادوەری لێکۆڵینەوەی دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و بەپێی مەودای کاتیش لێکۆڵینەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە نزیکتر بووە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان بۆیە ئەو دانپێدانانە بەهەند وەردەگیرێت”.

لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەدا، لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، لە نوسینێکدا ڕایدەگەیەنێت،” زامە داپۆشراوەکەی بادینان، ئەوەندە دژوارو ویژدان هەژێن بوو، دواجار ناڵێن و هاوارەکانی ئەوزامە لەناو ژوورە تاریکەکاندا، هەموو دەرگا داخراوەکانی واڵا کردەوەو سنوری کیشوەرەکانی بڕی”.

لەتیف نێرەوەیی ئاماژەی بەوشکردوە،”نەک هەر سیحری هەموو ئەو کۆنگرە رۆنامەوانیانەی کە دکتور دیندار زێباری لەسەر ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی لەهەرێم ئەنجامیداون پوچەڵکردنەوە، بەڵکو وەکو کوترێکی باڵشکاوی سەرنج ڕاکێشی نامەهەڵگر خۆی کرد بە ناو دڵی ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا و فیلمی ڕووداوە ناخ هەژێنەکە وەک خۆی خستە بەرچاوی ویژدانی مرۆڤایەتی”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button