کەشناسی هەرێم:

ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە و ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت .

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین پرێس ) کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە:” ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوری تەواو دەبێت”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە هەرسێ پارێزگای، هەولێر و سلێمانی و دهۆک، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە، لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکان و بە تایبەت ناوچە شاخاویەکان”.

بەپێی پێشبینییەکانی‌ کەشناسی ئەمڕۆ ( ٦ ی ئایاری ٢٠٢١ )  لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٢ و نزمترین پلەی گەرما ٢١ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی‌ گەرما ‌ ٣١ و نزمترین پلەی گەرما ١٩ پلە دەبێت، لە پارێزگای دهۆک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٠ و نزمترین پلەی گەرما ٢٠ پلە دەبێت، و لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٣ و نزمترین پلەی گەرما ٢٣ پلە دەبێت .

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هاتووە سبەی ( ٨ی ئایاری ٢٠٢١ )  ئاسمان ساماڵ دەبێت، و لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٣ و نزمترین پلەی گەرما ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی‌ گەرما ‌ ٣٢ و نزمترین پلەی گەرما ١٦ پلە دەبێت، لە پارێزگای دهۆک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣١ و نزمترین پلەی گەرما ١٧ پلە دەبێت، و لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٤ و نزمترین پلەی گەرما ٢٠ پلە دەبێت.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button