ئاگرەکەی ناوەڕاستی شاری بەغدا کۆنترۆڵکرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئەمڕۆ ( هەینی ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ) بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق، ڕایگەیاند، ” دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی  ئەمرۆ هەینی ئاگرێکی گەورە لە ناو ژمارەیەک  شوێنی کۆکردنەوەی کەلوپەلی کۆن لە ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە پاڵپشتی ٣٠  تیمی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئاگرکەوتنەوەکە لەناو ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی بەکارهاتوو، دار، ئامێری ساردکەرەوە و ڕوویدابوو، ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکراووە، ” ئاگرەکە لە ناوچەی ( نەهزە) لە ناوەڕاستی شاری بەغدا ڕوویداوە و داوای  لێکۆڵینەوەمان کردووە لە بنکەی پۆلیسی لێپرسراوی ناوچەکە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button