لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی چەژندا وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نۆێی ڕاگەیاند

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە( ٧ / ٥ / ٢٠٢١ ) دەرچووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژن ڕایگەیاندووە” دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی کاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی وردەکاریی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆی تەواو یان سنووردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی”.

لە خاڵیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە” رێگە گرتن لە قەرەباڵخی لە شوێنە گشتییەکان و شوێنە گەشتیارییەکان”.

لەبارەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button