سەنتەری میترۆ ئیدانەی بڕیاری دادگای تەمیز سەبارەت بە گیراوانی بادینان دەکات

لڤین:

لەبارەی دوا بڕیاری دادگای تەمیز لەبارەی پەسەندكردنی بڕیاری دادگا سەبارەت بە گیراوانی بادینان سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە” هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوەو تانە لێدانە، لەگەڵ رێكخراوە شەریكەكانمان لە ئاستی نیشتیمانی و جیهانی، هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بە ئاڕاستەی گۆرینی حوكمەكانیان و ئازاد كردنیان”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

دەربارەی پەسەندكردنی بڕیاری دادگا دەربارەی چالاكوان و رۆژنامەنوسان سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوەو تانە لێدانە، لەگەڵ رێكخراوە شەریكەكانمان لە ئاستی نیشتیمانی و جیهانی، هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بە ئاڕاستەی گۆرینی حوكمەكانیان و ئازاد كردنیان.

ئێمە و خێزان و زۆرێك لە رێكخراوی جیهانی و تیمی پارێزەرانی كەیسی سزادراوانی بادینان چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە لەبەرژەوەندی ئازادی رادەربڕین بشكێتەوە و جەژنی رەمەزان لەناو خێزانەكانیان بكەن بەڵاًم دادگای پێداچوونەوە سزاكەی پەسەند كرد.

پەسەندكردنی بڕیارەكە داخستنی هەموو دەرگاكان نییە، داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین دەسەڵاتەكانی بۆ ئەم كەیسانە بەكاربهێنێت.

جێگەی سەرسورمانە لەناو تۆمەتەكاندا سەردان و كۆبونەوە لەگەڵ قۆنسوڵخانەی وڵاتان و وەرگرتنی كۆمەكی دارایی لە رێكخراوە نێودەوڵتییەكان وەك تۆمەت تەماشابكرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button