سی پی جەی:
حكومەتی هەرێم دەریخست بانگەشەكانی لەبارەی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە قسەی پوچن
لڤین:
لە بەیاننامەیەکدا، كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان، ناسراو بە سی پی جەی، ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) رایگەیاندووە”بە بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە لە هەولێر بۆ پەسەندكردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ هەریەكە لە رۆژنامەنوسان شێروان ئەمین شێروانی و گوهدار زێباری، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەریخست بانگەشەكانی بۆ پابەندبون بە ئازادی رۆژنامەگەرییەوە هیچ نین جگە لە قسەی پوچ.”
لە بەشیکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو رێكخراوە داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێم كردوە دەستبەجێ ئەو دوو رۆژنامەنوسە ئازاد بكەن و ئەو تۆمەتانەش هەڵبوەشێنینەوە كە روبەڕویان كردونەتەوەو هەروەها گوشارخستنە سەر میداكارانیش رابگرن”.
سی پی جەی ئاماژەی بەوەداوە كە دادگای پێداچونەوە رۆژی ( ٢٨ی نیسان ) لە بڕیارێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێری پەسەندكردوەو هەروەها جەختی لەو بانگەشانە كردۆتەوە كە شێروان شێروانی و گوهداری زێباری پارەیان لە كونسوڵخانەكانی ئەمریكاو ئەڵمانیا لە هەولێر وەرگرتوەو پلانیان هەبوە بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان”.
سی پی جەی ئاماژەی بەوەشداوە” بڵاوبونەوەی بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە سێ رۆژ دوای ئەوە دێت كە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە، بەڵێنی “پشتیوانی تەواو”ی بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی دابو”.
جیگەی ئاماژە پێدانە”پێشتریش سی پی جەی رەخنەی لە شێوازی دادگاییكردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی بادینان گرتبو كە لە 16ی شوباتی ئەمساڵ لە دادگای تاوانەكانی هەولێر بەڕێوەچو و تێیدا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئەو دو رۆژنامەنوسەو هەروەها سێ چالاكوانی دیكەی بادیناندا سەپێنرا، كە دادگای پێداچونەوە لە بڕیارەكەیدا كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، سزاكانی ئەو پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانەی بادینانی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندكرد”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21