لاهور شێخ جەنگی بە توندی ئیدانەی سزادانی دەستگیرکراواکانی بادینان دەکات

لڤین:

بە گوێرەی نوسراوێک کە ڕیکەوتی ( ٢٨ / ٤ / ٢٠٢١ ) دەرچووە و ئەمڕۆ ( ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) ئاراستەی تیمی پارێزەرانی پێنج سزادراوەکەی بادینانی کراوە، دادگای پێداچوونەوە سزاکەی دادگای تاوانەکانی هەولێری لەبارەی سزادراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی پەسەند کرد.

لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەدا، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، بە توندی ئیدانەی سزادانی دەستگیرکراواکانی بادینان دەکات و ڕایگەیاندووە”ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌.”

 

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی

 

ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده‌ دیپلۆماسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،‌ به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه‌ و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات. پێویسته‌ به‌ هه‌موومان، هێز و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌‌ راوه‌ستین. داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه‌.

 

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتییی نیشتیمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button