ئەو ئەفسەرانەی لە سەر ریفراندۆنم لە کەرکوک دەرکران روونکردنەوەیەک بڵاو دەکەنەوە

لڤین:

بە نوێنەرایەتی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی لەسەر بەشداریکردنیان لە ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە کەرکوک سزادران داوایەک لە سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق دەکەن و رەخنەی توند لە پارتی دەگرن.

عقيد جاسم سندى، لە روونکردنەوەیەکدا بە ناوی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە دوای ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکوکیان بەجێ هێشتووە و دەڵێت: لەسەر ڕيفراندوم وازمان له پله و پوست و هەموو ئيمتيازی خومان هينا ٧ مانگ بێ موچه و بێ ڕێگاو بێ جێگا بوين بەبێ ئەوەی هيچ كەسێک بڵێ بۆچی هاتوون.

لەو روونکردنەوەیەدا کە ژمارەیەک بەڵگەی وەزارەتی ناوخۆشی لەگەڵدایە و هاوپێچی وێنەی شەهیدانی پۆلیسە لە شەڕی گروپە چەکدارەکانی شارەکدا و دەڵێت “هەندێ خەڵكی ماستاوچی و بێ مستەوا و دۆڕاو دەڵێن ئەمانه قەزەیەی تريان هەبووه يان دەڵێن بۆ پۆست وەرگرتن هاتوون دوو كابينه تەشكيل كرا كەس هات داوای پۆستان لێ بكات ؟كەس هات داوای پارەتان لێ بكات؟”.

دەقی روونکردنەوەکە:

 

ڕونكردنەوه بۆ ڕای گشتی و ڕاگەياندنەكان

 

بەڕێزان ئيمه كۆمەڵێک ئەفسەر و كارمەند له دوای ١٦ ئۆكتوبەر كەركوكمان به جێهێشت بۆ ؟

گوتمان كەركوك داگير كراوه لەسەر ڕيفراندوم وازمان له پله و پوست و هەموو ئيمتيازی خومان هينا ٧ مانگ بێ موچه و بێ ڕێگاو بێ جێگا بوين بەبێ ئەوەی هيچ كەسێک بڵێ بۆچی هاتون چی دەكەن لێره خوتان دەزانن موچەی بغدا دوو هێندەی مووچەی هەرێمه بێ دوا كەوتنيش لەوێ سەياره و حيمايه و پۆستمان هەبوو له برسا ڕامان نەکرد پلەی هاوڕێكانمان بەرزكرايه وه هەموی تەرفيعی كرد ئێمه لێره ( راوح ) دەکەين واتە ( پلە ) شمان بەرز نەكرايەوه ( ٤ ) ساڵه دانيشتوين چەند جارێك له ڕێگای كاك ( سرحد ) داوامان له وەزيری ناوخۆكرد بمان بينی بەداخەوه نەی بينين بەس خه ڵكي تر بۆ سێڵفی گرتن دەبينێ.

خوێنەرانی بەڕێز ئيمه ( ١٤ ) ساڵ لەناو ئاگرو تەقينه وه بوين لەگەڵ ( عميد سرحد ) بوين بەدوای مه رگی خۆمان دەگەڕاين خەڵك له کەرکوک نەیدەوێرا بمینێته وه ئێمه لەگەڵ ( عمید سرحد قادر ) له حەمرين بوين شەڕی تيرۆرمان له ناو شار برده دەرەوەی شار زياتر له ( ٣٠٠  )كه س له گه ڵ کاک ( سرحد قادر ) له شەڕەکان و به تەقينەوه شەهيدبوون باسی براو خزمەكانی خۆی ناكەم.

بەڕێزان ئێمه شايەنی ڕێزلێنان بوين يان بەم شێوە تەعامولمان لەگەڵ بكرێ ئێمه ئەگەر كەركوكمان به جێ نەهێشتايه نەحوكمی غیابی دەبوين نە مجلسمان لەسەر تەشكيل دەكرا نەپله بەرزكردنەوەمان دەوەستا نەنیو مووچەمان وەردەگرت نەهەر دەسوڕاينەوه.

خوێنەرانی بەڕێز بەداخەوه كە هەندێ خەڵكی ماستاوچی و بێ مستەوا و دۆڕاو دەڵێن ئەمانه قەزەیەی تريان هەبووه يان دەڵێن بۆ پۆست وەرگرتن هاتوون دوو كابينه تەشكيل كرا كەس هات داوای پۆستان لێ بكات ؟كەس هات داوای پارەتان لێ بكات؟

خوێنەرانی بەڕێز له هەموو دنيا كەسێک لەسەر بيروباوڕای سياسی يان لەسەر حزبی ئاواره دەبێت ڕێزی لێ دەگيرێ پاداشت دەكرێ لەلايان حزبەكەی، ئێمه لەلایان حیزب و حکومەتەكەمانەوە سزا دەدرێین.

خوێنەرانی بەڕێز شت زۆرە بیڵێین، يان بينوسين، شتمان زۆر لايه بەڵام ئەمه بەسه جارێ.

خوێنەرانی بەڕیز ئیمه زيار له (۱۰ ) كەسمان حوكم بوين لەسەر غائیبی جگه لەوەش ئەوانەی تريشمان هەموو مجالسه كانمان دراوه به دادگای هیزەکانی ئاسایشی ناوچەی ( ۲ ) له موسل، حوكم دەدرێن و لەڕاژه دەردەکرێن بگره له دوای ( ١٦ ی ئۆکتۆبەر ) هەندێكمان فصل كران و لەڕاژه دەرکران.

باشه ئێستا هه ق لای ئيمه يه يان حزبەكەمان و حوكمەتەكەمان؟ هەر ئێمه نەبوين فەخرتان پيوەدەکردین؟ سەير لەوەدايه كەركوك داگيرکراوه بەنەزەری پارتی! كەچی بەهەموو هێزو توانای خويەوه محاوەلە دەکەن بۆ هەندێ ئەفسەر له كەركوك پۆست وەربگرێ بەڕاستی بانێكەو دوو هەوا !

ئێمەش چاوەڕوانی هەرسێ سەرۆكايەتيەكەی حوكمەتی مەركەزی دەكەين داوايان لێدەكەين عەفويەك بدەن و بگەڕێینەوه بڕياری دادگا وحوكمەكانمان هەڵبوەشێتەوه، چونكه بێ ئەمەل بوين لێره.

له گه ل رێزدا

عقيد جاسم سندى



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button