مامۆستایانی ناڕازی:

جەژن ناکەین و یەکەم ڕۆژی جەژن لەسەر شەقام دەبین

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ڕایانگەیاندووە” وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن”.

 

دەقی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی:

لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە

وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن،

بۆیە لەم ڕوانگەیەوە داوادەكەین

١ـ بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی بادینان هەڵبەوەشێتەوە و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن .

٢- داواکارین ئەو دەستگیرکراوانەی دادگایی نەکراون، بەتایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئازاد بکرێن ئەگەر بە کەفالەتیش بێت، بۆ ئەوەی جەژن لەناو ماڵ و منداڵیاندا بکەن.

لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین

لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری ، ئێمەش جەژن ناکەین و یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر شەقام دەبین .

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

٦ /٥ / ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button