هەپەگە وەڵامی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی پێشمەرگە دەداتەوە

لڤین:

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی پێشمەرگە، بەمیدیاکانی پارتی، راگەیاندووە،”شەوی ڕابردوو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەی گرد خێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان کە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەكی تێدایە”.

فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردوە،”لە هێرشەكەدا چەكی ئاڕ پی جی و بیكەیسی و چەكی سوكیان بەكارهێناوە”.

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو،”هەرچەندە هێزی پێشمەرگە لەو خاڵە وەڵامی هێرشەكەی پەكەكەی داوەتەوە، بەڵام لەئەنجامی گرژییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

لە وەڵامی ئەم لێدوانەی، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی پێشمەرگە، ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی جموجوڵی هێزەكانی پێشمەرگە ‌و پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سیدەكان بڵاو كردەوە، ڕایگەیاندووە،”ڕۆژی ٤ی ئایار هێزەكانی پاسەوانی سنوور كە لە پێشمەرگە ‌و هێزەكانی بەناوی عێراقەوە پێكدێن، لە چەند خاڵێكی هەرێمی مەتیا جیگیر بوون، ئێمە هەوڵمان دا لە دۆخی ئەو هێزانە تێبگەین و هیچ ئاستەنگێکمان بۆ درووست نەکردن، بەڵام ئێمە بە نیگەرانییەوە لە ئامانجەکانی ئەوان دەڕوانین و چاودێرییان دەکەین”.

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بە پێی هەندیک میدیا، هێزەکانی ئێمە لە سیدەکان، هێرشی كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگەی پارتی، بەڵام ئێمە ڕایدەگەیەنین کە هیچ هێرشێک لەلایەن ئێمەوە بۆ سەر خاڵەکانی پیشمەرگە، نەکراوە”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەخوازێت کوردستان داگیر بکات، بەرخۆدانێکی مێژویی دەکەین”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەی ( هەپەگە ) دا هاتوە”ئەمە بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و پیرۆزە ‌و چاوەڕوانیشین کە هێزی پیشمەرگە، بەشداریی ئەم بەرخۆدانە میژویی و پیرۆزە ببن و پشتگیریی ئێمە بکەن ‌و ئەگەریش پشتگیریی ناکەن، دەبێت نەکەونە ناو دۆخیک کە لە شەڕدا ئاستەنگ بۆ گەریلا دروست بکەن. لەم بوارەوە ئێمە داواکارین کە هەرکەس هەڵویستی نەتەوەیی نیشان بدات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button