د. كەریم شەریف قەرەچەتانی:

سکاڵا لەسەر مامۆستا هەڵۆ تۆمارناکەم

لڤین:

د. كەریم شەریف قەرەچەتانی، ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیویەتی”مامۆستا ھەڵۆ پەیوەندی پێوە کردم و ھەمو شتەکانی بۆ رونکردمەوەو پێی راگەیاندم کە بەھیچ شێوەیەک مەبەستم تۆ نییەو ئەمە وتارێکی دورودرێژی منەو بۆ کەسێکی ترە بەڵام بەداخەوە یوتیوبی سەر بە (………..) دەستکاریان کردوەو ئەوانەیان لێ ھەڵبژاردوەو وێنەیەکی من و تۆیان لەسەر داناوەو خودا شاھیدە مەبەست تۆ نەبوە، پێش چەندساڵ لەسەر ھەمان بابەت قسەم کردوە، حەز دەکەیت ڤیدیۆکەت بۆ دەنێرم ئەگەر ھەندێک بەشی لاببەیت وادەزانن باسی تۆ دەکەم.”

لە بەشێکی تری نوسینەکەی، د. شەریف قەرەچەتانی، هاتووە”منیش لەبەرانبەر ئەو رونکردنەوەیەی مامۆستا ھەڵۆ ھیچ سکاڵایەک لەسەری تۆمار ناکەم و ریسوایش بۆ یوتوبەکەی (………….) کە ئەو کارە قێزەونەی کردوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە دوێنی د. کەریم شەریف قەرەچەتانی بابەتێکی لەژێر ناونیشانی

( ئەم زمانە بازاری و پڕ جنێوە زمانی مامۆستای ئاینیە؟ ) بڵاو کردەوە. بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە کلیک لە ناونیشانەکە بکە.

 

هەروەها درەنگانێکی شەوی ڕابردوویش مەلا هەڵۆ ڕایگەیاند ( بەهیچ شێوەیەک هێرشم نەکردووەتە سەر دکتۆر کەریم )

بڵاو کردەوە. بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە کلیک لە ناونیشانەکە بکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button