عەبدولستار مەجید:

ئەمە چییە دەگوزەرێت؟

لڤین:

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان, لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لە نوسینێكدا دەڵێت” ئایا بونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکاو ئەڵمانیاو نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت؟”.

 

دەقی نوسینەكە…

ئەمە چییە دەگوزەرێت؟

ئایا بونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکاو ئەڵمانیاو نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت؟

ئایا سەردان و دیدار لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە سیخوڕییە کە دادگاکانی هەرێم بە تاوانی دادەنێن و سزای چەند گەنجێکی پێدەدەن؟

ئەگەر بڕیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین نەبوایە، ئایا شتێک دەبو بەناوی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتێک بونی هەبو بەناوی حکومەتی هەرێم؟

ئەگەر چاودێری و پاراستن و هاوکاریی ئەو وڵاتانە نەبوایە، ئێستا هەولێریش بە دەردی موسڵ نەچوبو؟

هەر بەڕاستی کاتێک نوێنەرایەتی ئەمریکاو ئەڵمانیاو ئەو وڵاتانەی دیکە کاتێک ئەم بڕیارەی دادگای پێداچونەوەی هەولێر دەبینن کە بە تاوانی دانیشتن و کۆبونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەچەند گەنجێکی بێدەسەڵات هەر یەکەیان شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەرچوە، دەبێت چی بڵێن و ئەم دەسەڵاتە چی وەڵامێکی هەبێت بۆیان؟

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button