کەناڵى 12ى ئیسرائیلى:

دۆخى تەندروستى خامنەیى ناجێگیرە

لڤین:

عەلى خامنەیى، لەدواى مردنى خومەینى ساڵى ( ١٩٨٩ ) ڕابەرى باڵاى ئێرانە، لەو کاتەوە تا ئێستا لەو پۆستەدا کە بەرزترین دەسەڵاتى جێبەجێکردن و لەسەرووى دەسەڵاتەکانى تریشەوەیە لەئێراندا، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی تووشی چەندین نەخۆشی بووە و لە ماوەکانی پێشوو وا بڵاو کرایەوە کە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتیەتی.

لە نوێترین زانیاری سەارەت بەری تەندروستی، خامەنی،کەناڵى 12ى ئیسرائیلى ئەمڕۆ ( ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) لەسەر زارى بەرپرسێکى باڵاى ئەمنیى ئێرانەوە بڵاوى کردوەوە” بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکیەکان لەسەر دۆخى خامنەیى، حاڵى تەندروستى لەڕووى جەستەییەوە خراپە و لەدۆخێکى ناجێگیردایە و ئەوەش بارودۆخێکى نوێ لەئێراندا دەخوڵقێنێت”.

سەبارەت بە کاردانەوەکانی نەخۆش کەتنی ڕابەری باڵای ئێران، کەناڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە”دۆخى خراپى تەندروستى ڕابەرى باڵا چاوەڕوێ دەکرێت بارودخێکى سەخت لەو وڵاتەدا بەدواى خۆێدا بهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button