پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی بادینان: تانە لە بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە دەدەین

لڤین:

دوای ئاشکراکردنی بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە لە بارەی سزاکەی سەر گیراوانی بادینان، پارێزەری دۆسیەی سزادراوەکان، ڕایگەیاند، “ڕێگەی دیكەمان لەبەردەمدا هەیە بۆ تانەدان لە بڕیارەكەی دادگا”.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ نوسراوی سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان/ دەستەی سزایی بە بڕیاری ژمارە 468، كە لە 28ی نیسانی ڕابردوو دەریكردووە، سەبارەت بە پەسەندکردنی سزاکەی سەر ڕۆژنامەنووس و چالاكوانە گیراوەکانی بادینان، ئاشکرابوو، بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، “بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە لە 28ی نیسان دەرچووە، بەڵام ئەمڕۆ پێماندرا و ئێمەش بڵاومانكردەوە”.

وتیشی: “لەگەڵ تیمی پارێزەراندا ڕێگای دیكەمان لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لە بڕیارەكە، لەدوای داوای پێداچوونەوە، دەتوانین داوای ڕاستكردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوە بكەین، هەروەها دەكرێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكات”.

بەشدار حەسەن ڕوونیشیكردەوە، لەمیانەی دادگاییەكەدا دوو هەڵەی بنەڕەتی هەیە، “یەكێكیان، ناكرێت هێزی ئاسایش لە هۆڵی دادگا بێت خۆی (حەكەم)بێت و خۆشی (خەسم) بێت، ئەوە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە و سەرپێچیی یاسایە، هەروەها “لەكاتی وەرگرتنی وتە لە دەستگیركراوان، پارێزەریان لەگەڵ نەبووە و لەبەردەم سەرۆك و ئەندامانی دادگا ئاماژەیان بەو خاڵە كرد، كە ئەوان لەژێر هەڕەشە و ئەشكەنجە ئەو وتانەیان پێنوسراوە و واژوویانكردووە”.

پارێزەری دەستگیركراوان وتیشی بەلامانەوە سەیرە کە سەردانكردنی كونسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا چ تاوانێكە؟.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button