پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی راگه‌یاند

لڤین:
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی راگه‌یاند كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هه‌ولێر ئاشکرایکرد، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی بەحرکە، تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبیان بەناوی (س.ب.ح) دانیشتووی (شاری زەیتوون) دەستگیر کردووە، کە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.