مەلا هەڵۆ: بەهیچ شێوەیەک هێرشم نەکردووەتە سەر دکتۆر کەریم

لڤین:

مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، لە دواین ڕوونکردنەوەیدا دەڵێت: هیچ سوکایەتییەکم بە  دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی نەکدووە و ڤیدیۆکان دەستکاریی کراون دەشڵێت: بڕیارمانداوە په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین.

لەسەر ئەو گرفتەی لەنێوانیاندا لەگەڵ دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی دروستبووە، مەلا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ره‌شید، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا باس لەوەدەکات کە “هەندێ دڵ نەخۆش و ناحەز هەستاون بە بڕین و دروست کردنی ڤیدیۆیەکی مامۆستا هەڵۆ بە شێوەیەک کە ببێتە تانەدان لە دکتۆر (که‌ریم شریف قەرەچەتانی) کە بە هیچ شێوەیەک مامۆستا مەبەستی سوکایەتی نیە بە خانەوادەی دکتۆر و بەڕێزیان”.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا مەلا هه‌ڵۆ، ده‌ڵێت: لە ڤیدیۆکانی چەند مانگێک لەمەو پێش زۆر بەڕوونی و ئاشکرا ناوی دکتۆری هێناوە و بەرگری لێ کردووە لە هەموو ئەو کاتانەدا کە هێرشی نارەوای دەکرێتە سەر.

روونكردنه‌وه‌کەی مەلا هەڵۆ دوای ئه‌وه‌ دێت، کە دوێنێ دكتۆر که‌ریم شەریف قەرەچەتانی، رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا هه‌ڵۆ وه‌ سوكایه‌تی پێكراوه‌ له‌ دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

بسم الله الرحمن الرحیم

هەندێ دڵ نەخۆش و ناحەز هەستاون بە بڕین و دروست کردنی ڤیدیۆیەکی مامۆستا هەڵۆ بە شێوەیەک کە ببێتە تانەدان لە دکتۆر (که‌ریم شەریف قەرەچەتانی) کە بە هیچ شێوەیەک مامۆستا مەبەستی سوکایەتی نیە بە خانەوادەی دکتۆر و بەڕێزیان بە پێچەوانەوە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ڤیدیۆکانی چەند مانگێ لەمەو پێشی مامۆستا زۆر بەڕوونی و ئاشکرا ناوی دکتۆر ئەهێنێت و بەرگری لێ ئەکات لە هەموو ئەو کاتانەیا کە هێرشی ناڕەوای ئەکرێتە سەر بەهۆی بەرگری کردن لە ئەخلاق و ناموسی کۆمەڵگا.

– بۆ کوێرای چاوی ناحەزان دکتۆر لە ڕێی برازایەکیەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستا کرد و مامۆستاش بابەتەکەی بۆ ڕوون کردەوە بە پێچەوانەوە بڕیاریاندا پەیوەندی نێوانیان پتەو تر بکەن و زیاتر هاریکاری یەکتر بکەن لە ڕووبەڕوو بونەوە و بەرپەرچ دانەوەی چەتەکانی ڕەوشت و ئایندا.

– پێشتریش ئەدمینێکمان پەیوەندی کردووە بەو کەناڵانەی یوتوبەوە کە واز لەو کارانەیان بێنن بەڵام هەر سوور بوون لەسەر کارەکانیان بەو شێوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button