پۆلیس ناسنامه‌ی ئه‌و كچه‌ی ئاشكرا كرد کە لە پردی وڵوبەوە‌ خۆی خسته‌خواره‌وه‌

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی، زانیاریی و ناسنامەی ئەو كچەی ئاشكراكرد كە لەسەر پردی وڵوبەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیاندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، “پاش ئەوەی دوێنێ 5/5/2021، كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و ناسنامەكەی نادیارنەبوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش‌و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوەی خێرا بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكەو هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامبدەن”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە کە “دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، ئێوارەی هەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێت‌ و دەركەوت كچەكە ناوی (م، أ، م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارەو دانیشتوی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە”.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیکردوەتەوە کە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، كچەكە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چووەتە دەرەوە و پاش جیابونەوەی لەبراكەی چۆتە سەر پردی وڵوبەو خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button