داعش لە کەرکوک هێرشی کرد و 4 سەرباز کوژران و برینداربوون

لڤین:

لە سنووری کەرکوک داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپا کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک شارۆچکەی دووبزی سنوری پارێزگای کەرکوک، چەکدارانی داعش بە چەکی قەناس هێرشییانکردە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق و ڕووبەڕوو بوونەوە دروستبوو، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

هێرشەکەی ئەمشەوی چەکدارانی داعش بۆسەر سوپای عێراق لە کاتێکدایە، داعش پەلاماردانەکانی چڕ کردوەتەوە و لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، جگە لە هێرشەکەی سەر پێشمەرگە لە پردێ، چەندین هێرشی هاوشێوەیان لە سنوری کەرکوک ئەنجامداوە کە دواترینیان پێش هێرشەکەی ئەمشەو، پەلاماردانی کێڵگەی نەوتی بای حەسەن بوو لەو شارە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button