حەوت کۆمپانیای دەرمان داخران

لڤین:

بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمیی، حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە،  لە بەردەوامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینە بەردەوامەکانی ھۆبەی چاودێری بازاڕ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان ھەڵمەتێکی ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەدەکات کە بە ھۆکاری ھەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە رێگەی لێژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێت و بۆ رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە ھاووڵاتیان لە کواڵێتی بەرھەمە دەرمانسازییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button