پێکدادان لە نێوان پەکەکە و پێشمەرگەکانی پارتی ڕوویدا

لڤین:

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزێکی پەکەکە و پێشمەرگەکانی پارتی لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست روویداوە و ئاڕ پی جی و بیکەیسی لەپێکدادانەکەدا بەکارهاتووە.

بە پێی زانیارییەکان پێکدادانەکە بەهۆی دانانی بنکەیەکی پێشمەرگەکانی پارتی بووە لە ناوچەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی پەکەکەدایە، ئەمشەو گەریلاکان بۆ گرتنی ئەو بنکەیە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگەکانی پارتی.

بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی پێشمەرگە بەمیدیاکانی پارتی راگەیاندووە، “ئەمشەو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەی گردخێوەتی دەڤەری برادۆست، هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان کە پێشمەرگەكانی سوپای باڵەكی تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لە هێرشەكەدا چەكی ئاڕ پی جی و بیكەیسی و چەكی سوكیان بەكارهێناوە”.

فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگوردی پێشمەرگە ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەرچەندە هێزی پێشمەرگە لەو خاڵە وەڵامی هێرشەكەی پەكەكەی داوەتەوە، بەڵام لەئەنجامی گرژییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button